ملیوینێک ئیمزا بو گورانکاری له یاسا ره‌گه‌زخوازه جیاوازیخه‌ری نێوان ژن‌و پیاو

» گورين ئه‌را يه‌كسانی ـ وه‌ر گێرو نوسه‌ر: سوره‌يا فه‌لاح ـ 20 آبان 1387soraya-fallah-christmas

 

کومه‌لێ له چالاکانی مافی ژنان ده‌ست پێشخه‌ریان كردووه بۆ که‌مپه‌ینێکی گه‌وره که داوای ته‌واو کردن و كوتاهی هێنان به یاسای جیاوازی خه‌ره‌کانی دژبه ژن له ده‌ستوری ئێراندا ده‌کات.

که‌مپه‌ینی ملیوینی ئیمزا بۆ گورانکاری له یاسای جیاوازی خه‌ره‌کان به مه‌به‌ستی کو کردنه‌ده‌ی ملیوینێ ئیمزا که داوای گورانکاری له یاسا جیاوازیه خه‌ره‌کانی دژ به ژنان، به پاش تی‌کوشان له خوپیشان دا نیکی هیمن هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش له 22 جوزه‌ردانی سالی 2006 له فه‌له‌که‌ی حه‌وتی تیری شاری تاران پێک هات.

ئاماده کردنی چالاکیه‌کان و یارمه‌تی دان به‌م که‌مپه‌نیه له ژوئێنی 2006 دا ده‌ستی پی کرد و به ره‌سمیش له 27 ئاگوست له سمینارێکدا به نێوی «کاریگه‌ری یاسا له ژیانی ژناندا» شتی نوێی پێشان دا.

کوکردنه‌وه‌ی ملیوینێ ئیمزا له پالپشتی کردن له گورانکاری له یاسا دا ته‌نیا دانی له هه‌ندێک له ئامانجه‌کانی ئه‌م که‌مپه‌ینه‌یه. ئه‌م که‌مپه‌ینه هه‌ر وه‌ها ئامانجی به ده‌ست هینانی ئه‌م مافانه‌ی


1ـ به‌رز کردنه‌وه‌ی هاوکاری و هه‌ره‌وه‌زی له گورانگاری کومه‌لایه‌تی: ئه‌م که‌مپه‌ینه ده‌یه‌وێت وه‌کو شێوازیک له هاوکاری بۆ راپه‌رین، به‌ینی هه‌مو جور له چالاکانی کومه‌لایه‌تی له دروست کردن و پشتگیری له گورانکاری کومه‌لایه‌تی خزمه‌ت بکات.

 

ناسینی پیویسته کانی ژنان و مافی به‌رایه‌تی و پیشه‌کی :

ئه‌م که‌مپه‌ینه هاو به‌شیه ئامانجی هه‌یه که به پیوه‌ند یه‌کان گه‌شه بدات. پیوه‌ندی راسته و خوی به‌ینی چالاکان و به‌رگریکاره‌کانی مافی یه‌کسانی له گه‌ل گرو‌په‌کانی تر له ژنان و هاوولایه‌تیه‌کان به چالاکانی ئه‌م که‌مپه‌ینه ده‌رفه‌تی ده‌دا بۆ ناسنیی كێشه‌‌و نیگه‌رانیه‌کانی هه‌مو روژه‌ی ژنان به تایبه‌ت کێشه و پێویسته کانیان (داخوازیه کانیان). له لایه‌نیکی ترو ئه‌م پیوندیه راسته‌و خویه وشیاری له نیوان گشتی خه‌لک سه‌باره‌ت به نایه‌کسانیی که له نێو یاسا کاندا ئه‌ژی زیاد ده‌کات.

 

درێژه دان به ده‌نگی ژن:

رێکخراوانی ئه‌م که‌مپه‌ینه هیوادان که بتوانن له ئێران ئه‌م که‌مپه‌ینه له گه‌ل ئه‌و گروپانه‌ی وا پێویسته‌کانیان نه بیسراوه په‌یوندی بگرن. که مپینه‌که پشت به ناسینی پێویستی ژنان به ده ست خویان ده‌به‌ستێ. ئه‌م پشت به‌ستنه به ئامانجی دریژه دان به ده‌نگی ژنان که پێویستیه‌کانیان له ئاستی سیاسه‌تی نیشتمان دا دیاری و ناونیشان نه‌کراوه.

 

زێده کردنی زانیاری، به‌رز کردنه‌وه‌ی چالاکی دموکراتی :

ئه‌م که‌مپه‌ینه زیده کردن و باشتر کردنی زانیاریه کان له ناو دیالوگ‌و هه‌روه‌ها هاوکاری کردن به شێوه‌ییکی دموکراتی به ئه‌رکی خوی ده‌زانێت. ئه‌م که‌مپه‌ینه به بروای پته‌وو که بیروکه‌ییک که کرداری حه‌قیقتی بو گورانکاری راسته قینه هه‌یه ته‌نیا کاتێ به ده‌ست دێت که کومه‌لگا بیبا ته به‌ره‌و ئه‌و بیرو بروائه شی ئاوێنه‌ی مه‌به‌ست و ویستی کومه‌لگا به گشتی بێت.

گورانکاری له پایه و پله‌ی ژن له کومه‌لگا دا پێوستی به‌بنا خه‌ی ئه‌و بیرو بروایه که کێشه‌و مه‌سه‌له‌ی یاسایی و شه‌رعی که ژنێک له گه‌لیا رو به رووه مه‌سه‌له‌ییگی که‌سیی به ته‌نیا بو ئه‌و ژنه نیه به‌لکو تارده‌ییک نیشان ده‌ری پروبلێم و کیشه‌یکه که ژنان له ئاستکی به‌رین و زوردا له گه‌لیا روبه‌رون .

به‌واتاییه‌كی دیکه ئه‌م که‌مپه‌ینه بریاری وایه که بو چاککاری بنه‌ره‌تی و خولقاندنی گورانکاری له سه‌ر چاوه‌ی کومه‌لگای مه‌ده‌نی دست پیش خات و به دوای به هێز کردنی خه‌لک (چالاکی گه‌ل) و توانا کردنی ژنان بێت.

 

دابینی گونجا بۆ ئامانجه‌کان‌مان :

ده‌ست پێشخه‌رانی ئه‌م که‌مپه‌ینه ده‌زانن که گورانکاری کومه‌لایه‌تی و له‌ نیو بردنی نابه‌رابه‌ری به ئاسانی به ده‌ست نایێت. ئێمه به به‌کاری سه‌خسته که ئه‌توانین‌ هاوکاری پێویست بۆ خولقاندنی گورانکاری پێکبێنین. بی‌گومان ئه‌م هاوکاری و پێکه‌وه بوونه بۆ پالپێوه‌دان بۆ گه‌یشتن به ئامانجی که‌مپه‌ینه‌که له داهاتووی ولاتدا رولێکی پۆزێتیڤ و روونی ئه‌بێت.

ئازموونی بزوتنه‌وه‌ی دموکراتیکی ژنان له ده‌ورو شوینی جیهاندا به تایبه‌ت له ناوچه که‌دا نیشانی داوه که به‌لێن بۆ هاوکاری و چالاکی کومه‌لایه‌تی بو گه‌یشتن به ئامانجه‌کان رگه‌زی سه‌رکه‌وتنه له لابردنی جیاوازی به‌ینی ژن و پیاو. خه‌بات بو یاسای یه‌کسانی له ئێران له راستیدا زنجیریه‌ییکی گورانکاری (پروسه‌ییکی) دژوار و درێژه. رێبازی راسته قینه بۆ گه‌یشتن (دستکه‌وتنی) یه‌کسانی به‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌سه‌لا‌تی existing ده‌ژیاو و دیالوگی یه‌ک که‌سی به‌ینی ژن و پیاو له هه‌لوێستی ده‌سه‌لاتدا دانا مه‌زرێت.

راستر (تاراده‌یی) به ده‌ست هێنانی ئامانجه‌کانی ئه‌م که‌مپه‌ینه به سه‌ر استراتیژییک که داوای به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاگاداری به‌ینی دانه دانه‌ی ژنان و هاوولایه‌تیه‌کان سه‌باره‌ت به که‌سیه‌تی (ناسنامه) و پله و پایه ژنان له کومه‌لگادا به گه‌وره‌یی داده مه‌زرێت.

 

ده سه لاتی ژماره :

سه‌رکه‌وتنی راپه‌رینی ئه‌م که‌مپه‌ینه به یه‌ک جاری پێشان ئه‌دات که ئه‌م داخوازیانه بو گورانکاری یاساکان ته‌نیا بو 4 ـ 5 هه‌زار ژن و پیاو که له‌م تی‌کوشانه له رابردودا پشتگیریان کردوه نیه به‌لکو ویست‌و داخوازی له راستیدا سه‌ر که‌وتنی ئامرازه‌کانی ئه‌م که‌مپه‌ینه پێشان ده‌دات که پشتگیری بۆ گورانکاری ئیشیکی دریژ خایه نه‌و زۆربه‌ی ئه‌م و ژن و پیاوانه‌ی که ئازاریان له ناهاوسه نگی یاسای ئێران دتیوه.

که‌مپه‌ینه‌که زۆر هه‌ول ئه‌دات که پێشان بدات ژنان ره‌وشتی جوراوجور بۆ هه‌لبرینی ده‌نگیان و پێشان دان به‌ر ههلستی خویان به‌رانبه‌ر به یاسا و قانون ده‌که‌ن. وکو نویسنی کتیب، وتار، به‌رهه‌م و فیلم و شیوه‌ییکی هونه‌ری ئیشی کومه‌لایه‌تی کردن. ژنان به سه‌رچاوه و ئمکاناتی که‌م و دیاری کراو له رێگه‌ییکی کرنگ‌تر و موشکل‌تره وه ده‌نگی خویان هه‌له ده‌برن وه‌کو رویشتن بو مه‌حکه‌مه، راکردن له ماله‌وه یاوه کوئیشیکی تێکه ده‌رو ناحه‌ز وه‌ک خوکوشتن و زه‌خه‌ت‌و توندی به‌رانبه‌ر به جه‌سته‌ی خویان، سوتاندنی خویان.

به بلاو کردنه‌وه‌و پێشان دانی تێکوشانی به‌ربلاوی ژنان و نارازی بوون له وزعی ژن ئه‌م که‌مپه‌ینه ئامانجی به‌ر چاو خستنی گشتی ئه‌و ئستراتژیانه وا ژنان بۆ به‌ره‌نگاری یاسا ره‌گه‌ز خوازه جیاواز خه‌ره‌کان‌و ناهاو سه‌نگی ئه وا نه‌یه.

 

هیزی رێزمان‌و کوکردنه‌وه:

یه‌کیکی تر له ئامانج و ئامێزه سه‌رکه‌وتوه‌کانی ئه‌م که‌مپه‌ینه ئه‌وه‌یه که راپه‌رین‌و ئیشیکی کوکراوه یه‌و ئه‌م حه‌قیقه‌ته پێشان ئه‌دات که پێویسته گورانکاری له یاسا ته‌نیا ده‌نگی به‌شێکی تایبه‌ت له ژنان نیه. له‌م تێکوشانه بی ده‌نگه ده‌نگی ژنان داوای گورانکاری ئه‌کات. گه‌لێک له وانه‌ی وا ۆ له ناو بردنی چالاکی ژنان رخنه ئه‌گرن ده‌لێن ئه‌م که‌مپه‌ینه بۆ ژنانی بی‌ئیش که ئاسوده ئه‌ژین، ئه‌وانه‌ی وا ژیانێکی جیاواز له گه‌لی نه‌دار و زه‌حمه‌تکێشان هه‌یه، به‌لام راست نیه. چونکا به راستی یاسا بو ژیانی گشتی خه‌لک نوسراوه‌و ئه‌م قانونه ناهاوسه نگانه‌ش بۆ ژنی خوینده‌وارو نه‌خوینده‌وار، ژنی سه‌روی شار و خواره‌وه‌ی شار، سه‌لت‌و عائله‌دار، شاری‌و گوندیه.

 

کاتی گه‌شتن به‌ده‌ر ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م که‌مپه‌ینه:

کاتی داندراو بۆ ئه‌م که‌مپه‌ینه درێژه .یانی تا کو کردنه‌وه‌ی ملیوینی ئیمزا درێ‌ژه‌ی هه‌یه. له‌وانه‌یه به سال و ده سال به‌رده‌وام بێت. فازی ئه‌وه‌لی ئه‌م که‌مپه‌ینه کوکردنه‌وه ی ئیمزایه له پاشدا به ره وتێکی تر ئه‌گات.

 

9ـ ویست‌و داخوازی ئه‌م ‌که‌مپه‌ینه له شه‌ر له گه‌ل ئائینی ئیسلا مدانیه :

داواکاری بۆ تورانکاری له یاسا جیا وازی خه‌ره‌کان به‌رانبه‌ر به ئیسلام نیه به‌ره ورای قه‌ولی نیوه نه‌ته‌وه‌یی ئێراندایه، ئێران یه‌کێک له‌و ولاته‌تانه‌یه که کونوا نسیونی حقوقی مه‌ده‌نی و سیاسی رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک گرتوه‌کانی ئیمزا کردوه و له ده‌ر ئه‌نجامدا ئه‌شی هه‌مو شکل‌و فورمێک له ناهاوسه نگی لا بدات. هه‌روه‌ها ئه‌م داخوازیانه به‌رانبه‌ر به ئیسلام نه‌ویستاوه چونکه یاساکان به‌شێک ل بینای ئیسلام نیه. گورانکاری له یاساکاندا که له‌م که‌مپه‌ینه‌دا باس کراوه ئاماژه‌ی ناکوکی و مشت و مری نیوفه‌قی و مه‌لا و زاناکانی ئائینی بووه .زور له سه‌رو‌کانی ئائینی وه‌کو ئایه‌ت الله سانعی یا ئایه‌ت الله بجنوردی و به‌شیکی زوری تریان داخوازی گورانکاری له یاسا ناها و سه‌نگه‌کان که به‌رانبه‌ر و دژ به ژنه، ده‌که‌ن و گورانکاری له وانه‌دا دژ به ئیسلام دانانن. به هه‌ر حال ئه‌م که‌مپه‌ینه به ده‌سه‌لات داره‌کان و خه‌لکیش پێشان ئه‌دات که به‌شێکی زۆر له خه‌لکی ئێران داوای ئه‌م گورانکاریه ئه‌که‌ن.

 

راپه‌رینی که‌مپه‌ین

چوونیه‌تی به‌ریوه بردنی ئه‌م بزوتنه‌وه ورا په‌رینه زیاتر پشتی به‌ستوه به‌ ره‌وشتی رو به رو فێر کردن په‌یوه‌ندی بو گه‌یشتن به ئامانج که به‌م استراتیژیانه جێ به جێ ده‌بیت:

کو کردنه‌وه‌ی ئیمزا به ره‌وشتی ده‌رگا به ده‌رگا و گفتوگو له گه‌ل ژنان به تاک و ته نیا.

کو کردنه‌وه‌ی ئیمزا له هه‌ر جیگه‌ییک که ژنان کو ده‌بنه‌وه و باس و گفتوگو له‌و باره‌وه. جیگه‌ی کوبونه‌ده‌ی خه‌لک وه‌کو پارک، زانکو، کارگای ئیش، کلینیک و کوبه‌نه‌وه‌ی ئائینی، جێگه‌ی مه‌شق و وه‌رزش، پاس و متروو.

کوکردنه‌وه‌ی ئیمزا له رێگه‌ی دامه‌زراندنی سمینار و کونفرانس و کوبونه‌وه ناسینی ئه‌و که‌سانه‌ی وا له که‌مپه ین پشتگیری ئه‌که‌ن .

کوکردنه‌وه‌ی ئیمزا له رێگه‌ی ئینترنت. ئینترنت به‌کار ده‌هێندرێت بۆ زانیاری سه‌باره‌ت به‌م که‌مپه‌ینه و هه‌روه‌ها شتی نوسراو بۆ فێربوونی قانونی، ئه‌و که‌سانه‌ی وا پێیان خوشه که‌مپه‌ینه‌که ساپورت که‌ن ده‌‌توانن پتیشنه  (Petition) که ئیمزا که‌ن فیر کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی وا به خوهیشتی خویان (volunteer) یارمه‌تی ئه‌ده‌ن پێویسته :

بۆ سه‌رکه‌وتن‌و به‌رێوه بردنی ئه‌م که‌مپه‌ینه گه‌لێکی زۆر له فیداکاران و له خوبردویان پێویسته. هه‌ر بو یه‌لیژنه‌ی جوراوجور بو ئه‌م کاره دروست کراوه. یه‌کێک له‌وانه «لیژنه‌ی فێرکردن» ئه‌م لیژنه‌یه ورک‌شوپی فێرکردن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی وا به‌خو هێشتی خویان والینتره‌کان له کوکردنه‌وه‌ی ئیمزا و ناساندنی ئه‌م که‌مپه‌ینه به‌شداری ده‌که‌ن.

ناسینی یاساکان له سه‌ر ژنان و چوونیه‌تی ئیش کردن له گه‌ل هاوشاریه‌کان له کاتی رویشتن بۆ مالی خه‌لک و چوونیه‌تی که‌لک وه‌رگرتن له کوبونه‌وه‌ی ژنان و پیاوان بۆ باس کردنی که‌مپه‌ینه‌که له‌و ورک‌شوپانه دا فێر ئه‌کرێت.

هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا یارمه‌تی ئه‌ده‌ن پێویسته به جوانی چوونیه‌تی ئیشی «روو به روو» فێر بن. والینتیره‌کان پێویست ناکات له سه‌ر کێشه‌ی حقوقی و یاسایی ژناندا په‌سپورو تایبه‌تمه‌ند بن به‌لکو له وورک‌شوپه‌کاندا ئه‌وه‌نده که پێویست بێت فێرئه کرێن.

 

سه‌وداو بواری چالاکی

چالاکیه‌کان بۆ که‌مپه‌ینه‌که ته‌نیا له شاری تاران نیه‌و ته‌واوی شاره چکوله‌کانیش ده‌توانن له‌م که‌مپه‌ینه‌دا به‌شداری بکه‌ن. گروپه چالاک گێره‌کان ده‌توانن بو فێربونی چونیه‌تی ئیش کردن بۆ که‌مپه‌ینه که له وورک‌شاپه‌کان له شاری تاران به‌شداری که‌ن پاش ئه‌وه ئیستی خویان له شاره چکوله‌کان ده‌ست پێ پکه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی چالاک گێر له شارستانه‌کان زور بن ده‌توانن داوای دانانی وورک‌شاپ له شاره‌که‌یان بکه‌ن هه‌روه‌ها کوکردنه‌وه‌ی ئیمزا ده‌توانی له لایه‌ن هاونیشتماینه‌کانه وه له ده‌ره‌وه‌ی ولات به پوست‌و هاتو و چوی مسافیرو هه‌روه‌ها ئینترنت به ئه‌نجام بگات.

 

تومار کردنی ئه زمونه کان بوئێسته و داهاتوو

به‌شێکی دیکه له ئیشی ئه‌م که‌مپه‌ینه تومار کردنی»به‌لگه نامه‌یی«documentation به‌و مانا که هه‌ر والینتریک له کاتی چالاکی بۆ کوکردنه وه‌ی ئیمزا و وتوویژله گه‌ل هاوشاریه‌کاندا ئه‌توانی چالاکیه‌ی خوی که ئازمونێکی دلڤه‌گه‌رو خوش‌و ناخوش‌و گرنگ له کاتی وتوویژله گه‌ل ژنانی جیاوازدایه له سه‌ر په‌ره کاغزێک بنوسن و کاتی گه‌راننه‌وه‌ی لیستی ئیمزاکان، ئه‌م نویسنانه‌یان به نیوی «ئازمونی بی‌هاوتا» له کاتی وورک‌شاپه‌کاندا باسی لێ بکه‌ن تا که‌سانی دیکه‌ش که لکی لێ وه‌رگرن.

 

ته مه نی ئمزا که ره کان

ژن و پیاو ئه‌وانهی وا به‌شداری له‌م که‌مپه‌ینه دائه‌که‌ن ئه‌شێ ته‌مه‌ینان 18 و 18 به‌ره‌و سه‌ر بێت. ئیمزاکان له فرم‌هاییکدا کو ئه‌کرێته‌وه و له لاپه‌ره‌ی که‌مپه‌ینه‌که‌دا پشتگیری و ساپورت کردنی که‌مپه‌ین به‌شداری کردن و ئیش له‌م که‌مپه‌ینه‌‌دا به راستی ئیشێکی والنتیره. والنتیره‌کان ئه‌توانن به پێشکه‌ش کردنی 5000 تمه‌ن (ته‌قریبه‌ن 6 دولار) ببنه ئه‌ندامی ئه‌م که‌مپه‌ینه. چونکه که که‌مپه‌ینه‌که به یارمه‌تی والینتره‌کان ئه‌تواننی سه‌رکه‌وێت. ئێمه ژنان له ژیانماناو به موشکله‌ی ئابوری هیچ خه‌زانه‌ییکی دیکه‌مان نیه. به‌لام به سه‌رپیی خومانه‌وه ویستاوین و ئه‌م پروژه گه‌وره به‌رێوه ده‌به‌ین تا به ئامانجی بگه‌ینین.

 

ئادرسی مالپه‌ری ئه‌م که‌مپه‌ینه :

تغيير برای برابری: http://www.change4equality.org

گورين ئه‌را يه‌كسانی: kforequality.wordpress.com

 

ئه‌وانه‌ی که ئه‌یانه‌وێت له‌م که‌مپه‌ینه‌دا به ئيمه به‌شداری بگرن:

تغيير برای برابری: forequality@gmail.com

گورين ئه‌را يه‌كسانی: Kforequality@gmail.com

Advertisements

2 پاسخ to “ملیوینێک ئیمزا بو گورانکاری له یاسا ره‌گه‌زخوازه جیاوازیخه‌ری نێوان ژن‌و پیاو”

  1. انرژی پاک Says:

    سلام دوست عزیز و احتمالا همشهری.خوشحالم که در زمینه آزادی و برابری انسان ها فعالیت میکنی.منم تازه کارم رو در این زمینه شروع کردم.البته از سالها قبل وبلاگ نویس بودم.امیدوارم بتونم از تجربه های شما در این زمینه استفاده کنم.

  2. انرژی پاک Says:

    ببخشید آدرس وبلاگ این هست که نوشتم اون قبلی در مرحله تست هست.

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s


%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: